English | عربي

سپی نهێنی توڕەبوونی پارتی لە بەرهەم ساڵح ئاشکرا دەکات


سپی نهێنی توڕەبوونی پارتی لە بەرهەم ساڵح ئاشکرا دەکات

2018/09/24 | 18:30

(هەواڵ كوردستان)- بەرهەم ساڵح لەسەرەتای مانگی رابردوودا سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کردووە و لەوێ چاوی بە مەسرور بارزانی کەوتووە و سپیش نهێنی ناو کۆبونەوەکە و ناڕازیبوونی ئێستای پارتی لە بەرهەم ساڵح ئاشکرا دەکات.

ئەندامێکی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کورردستان بە سپی میدیای ڕاگەیاند لە مانگی ئابدا بەرهەم ساڵح و مەسرور بارزانی لە ئەمریکا کۆبونەتەوە و بەرهەم ساڵح داوایکردووە کە پارتی پشتگیری بکات و کاندیدی بکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، لەبەرامبەردا حزبەکەی ئەوکاتی(هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری) لەگەڵ پارتیدا هاوپەیمانیەتێیەک پێکبهێنن.

ئەو بەرپرسەی پارتی کە لەبەر هەستیاری دۆسیەکە پێیباش نەبوو ناوی بهێنرێت ڕوونیکردەوە پارتی توشی سەرسوڕمان بووە بەوەی بەرهەم ساڵح بەرلەوەی وەڵامی پارتی وەرگرێتەوە گەڕاوەتەوە ناو یەکێتی و پارتی پێیوایە بەرهەم ساڵح ڕاستگۆ نەبووە لەگەڵێدا.

سەرچاوەکە وتیشی پارتی ئێستا نیگەرانە لە ناوبراو و نەشیشاردەوە حزبەکەی بەهیچ جۆرێک ڕازینییە بەرهەم ساڵح ببێتە سەرۆک کۆمار چونکە جگە لەو هۆکارەش پارتی پێیوایە بەرهەم ساڵح لەڕێگەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگیەوە گەڕاوەتەوە ناو یەکێتی و ئەوەش پارتی ئەو دوو کەسە بە ئەنجامدەری ڕوداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر دەزانێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending