هەواڵی کوردستان ئێستا

لە هیندستان سێ بەرپرس بەهۆی بەهەڵە ئاراستەکردنی مووشەک بۆسەر پاکستان لە کار دوورخرانەوە

لە هیندستان سێ بەرپرس بەهۆی بەهەڵە ئاراستەکردنی مووشەک بۆسەر پاکستان لە کار دوورخرانەوە
لە هیندستان سێ بەرپرس بەهۆی بەهەڵە ئاراستەکردنی مووشەک بۆسەر پاکستان لە کار دوورخرانەوە

2022-08-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

حکوومەتی هیندستان، بەهۆی ئاراستەکردنی مووشەک بەرەو پاکستان لە مانگی ئاداردا بەهەڵە، سێ بەرپرسی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی لەکار دوورخستەوە.

کەناڵی بی بی سی بڵاوی کردەوە، هێزە ئاسمانییەکانی هیندستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە کۆتایی بە ئەرکی ئەو کارمەندانەی هێناوە کە بەرپرسن لە رووداوەکەی نۆی ئادار.

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە کە 'لادانی کارمەندەکان لە کاری ستاندارد' بووەتە هۆی تەقاندنی مووشەکی BrahMos.

- رووداوەکە

گوتەبێژی سوپای پاکستان، جەنەراڵ بابار ئیفتیخار لە ١٠ی ئاداردا رایگەیاند کە مووشەکێکی سوپەرسۆنیکی هیندستان کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەیانی بەزاندووە و لە ویلایەتی پێنجاب کەوتووەتە خوارەوە، ئەوەشی خستبووەڕوو کە مووشەکێکی بێ چەک بووە.

حکوومەتی ئیسلام ئاباد، یاداشتێکی ناڕەزایی ئاراستەی هیندستان کرد لەسەر ئەو بابەتە.

وەزارەتی بەرگریی هیندستان لە ١١ی ئاداردا، بڵاوی کردەوە کە لە نۆی ئاداردا، بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە لە میانی پشکنینی روتینیدا بەهەڵە مووشەکێک کە کڵاوەی جەنگیی هەڵنەگرتووە ئاراستەکراوە، پشتڕاستی ئەوەشی کردەوە کە لە پاکستان کەوتووەتە خوارەوە و رووداوەکەی بە زۆر نیگەران بەخش ناوزەند کرد.