له ئاكامی باران بارینی به‌لێزمه ، 15 كه‌س له پاكستان گیانیانله‌ده‌ستدا
باران بارینی به‌لێزمه له هه‌رێمی سیند له باشووری پاكستان‌دا، قوربانى گیانى لێكهوتهوه. میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاویان كرده‌وه، بارانبارینی وه‌رزیی كه ناوچه‌كانی سوككور، شیكارپور و ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی سیندی گرتووه‌ته‌وه، كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر ژیانی هاوڵاتییان.
تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه، له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و هه‌رێمه‌دا، 15 كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووی ئه‌و خانووانه‌ی به‌هۆی باران بارینه‌كه‌وه داڕووخاون، گیانیان له‌ده‌ستداوه. لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه، باران بارینه‌كه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر 900 هه‌زار كه‌س، هه‌روه‌ها 26 هه‌زار و 600 خانوو به‌م هۆیه‌وه داڕووخاون.
هه‌روه‌ها 37 هه‌زار و 500 كه‌س چوونه‌ته ناو خیوه‌ت و چادر و 800 سه‌ر ئاژه‌ڵی ره‌شه‌وڵاخیش مردار بوون. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان، بیلاڤال بوتتۆ زه‌رداری داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه به هانای وڵاته‌كه‌ى بچێت و هاوكارییان بكات.