هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزیرەکەی سەدر: "دادگاکان لێپرسینەوەیان لە گەندەڵکاران پشتگوێ خستووە"

وەزیرەکەی سەدر:
وەزیرەکەی سەدر: "دادگاکان لێپرسینەوەیان لە گەندەڵکاران پشتگوێ خستووە"

2022-08-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزیرەکەی سەدر، محەمەد ساڵح عێراقی رایگەیاند، ئەنجوومەنی نوێنەران سوێندی یاسایی نەبردووەتە سەر و ئەرکی خۆی بەجێنەگەیاندووە.

محەمەد ساڵح عێراقی لە تویتێکدا نووسیوویەتی "ئەنجوومەنی نوێنەران سوێندی یاسایی نەبردووەتە سەر و ئەرکی خۆی بەجێنەگەیاندووە، هەروەها ئەندامانی ئەنجوومەن حزبیین و کار بۆ پەرژەوەندی حزبەکانیان دەکەن، ھاوکات ژمارەیەک لایەن، ئەندامە سەربەخۆکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار دەھێنن".

راشیگەیاندووە "ھەڕەشەکردن لە سەرۆکوەزیران کە بە کاربەڕێکەر وەسفی دەکەن زیادی کردووە کە بەھۆی نەبوونی بوودجەوە ناتوانێت بە دروستی ئەرکەکەی جێبەجێ بکات، ھەروەھا وەزیرانی کابینەی حکوومەتی ئێستا، لەنێوان گەندەڵی و نەبوونی دەسەڵاتدا بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان گیریان خواردووە".

وەزیرەکەی سەدر رەخنە لە دادگاکان دەگرێت و رایگەیاندووە "دادگاکان بەهۆی ترس بێت یان تەماحی، لێپرسینەوەیان لە گەندەڵکاران وێرای ھەبوونی بەڵگە و تۆمارە دەنگییەکان پشتگوێ خستووە".

نووسیوویەتیشی: "لە عێراقدا، یاسا تەنھا بەسەر ھەژاراندا جێبەجێ دەکرێت و بەسەر گەندەڵ و خراپەکارەکاندا جێبەجێ ناکرێت لە کاتێکدا، گەندەڵکاران یاسا و دەستووری وڵاتیان پێشێڵکردووە".

ساڵح محەمەد عێراقی لە کۆتایی تویتەکەیدا رایگەیاندووە "ئەوان دەیانەوێت حکوومەتێک پێکبهێنن تاکو ئەوەی لە عێراق ماوە، بیفرۆشن و سەروەتەکەی تاڵان بکەن".