هەواڵی کوردستان ئێستا

چالاكوانانى شارۆچكەی سێبران په‌یامێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.. نیگەرانن و داواكاریان هه‌یه‌

چالاكوانانى شارۆچكەی سێبران په‌یامێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.. نیگەرانن و داواكاریان هه‌یه‌
چالاكوانانى شارۆچكەی سێبران په‌یامێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.. نیگەرانن و داواكاریان هه‌یه‌

2020-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

چالاكوانى شارۆچكەی سێبران په‌یامێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نن: داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەكەین رێگا بدات یان ئاسانكاری بكات كەل و پەلی خواردن و خواردەمنی بە ئاسانی بگاتە شاروچكەكە.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: نیگەرانین لە مامەڵەی ھەندێك میدیا كە نابەرپرسانە ھەوڵی شكاندنی ناو و دەروونی خەڵكی ئێمە دەدەن.

ده‌قى په‌یامه‌كه‌:

پەیامێك لە سێبیرانی كەرەنتینەكراوەوە

وەك دەزانن بەھۆی ھەبوونی چەند حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارۆچكەكەمان، نزیكەی ١٢٠٠ ماڵ و ٥٣٠٠ كەس كەرەنتینە كراون.
ئێمە وەك كۆمەڵێك لاوی چاڵاكی شارۆچكەی سێبیران كە نوێنەرایەتی شاروچكەكە دەكەین چەند ڕاستیەك ھەیە دەخەینە روو.

پەیام:

١- شارۆچەكەكەمان ھەمووی توشی ڤایرۆسكە نەبووە بەلكۆ تا ئێستا ١٥ حاڵەتی ھەیە و ھەموو حاڵەتەكان كەسی نزیكی ئەو گەنجەن كە لە میدیاكانەوە بلاوكرایەوە.
٢- نیگەرانین لە مامەلەی ھەندێك میدیا كە نابەرپرسانە ھەوڵی شكاندنی ناو و دەروونی خەڵكی ئێمە دەدەن.
٣- نیگەرانین لەوەی بەشێكی خەڵك و بەناو رۆژنامەنووسەكان ئێمەوەك (ووھان) پیناسە دەكەن، لە كاتێكدا دەتوانن بلێن سێبیران (ڤۆ)ـی ئیتالی(شارۆچكەی ڤۆ لە ئیتالیا وەك سێبیران كەرەنتینە كرا بەھۆی ھەبوونی چەند حالەتێك، بەلام شارۆچەكەكە پابەندی رێنماییەكان بوو و ئێستا دۆخەكەی تێپەڕاند و ئارامترین شوێنی ئیتالیایە و دوورە لە ڤایرۆسكە).
٤- دڵنیایی خەلكی كوردستان دەكەینەوە، ئێمە پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستین و نابینە مەترسی بۆ ھیچ كەسێك.
٥- پێویستمان بە ھاوكاری ھیچ شەخسێك نییە ئەگەر مەبەستی بێت لەسەر ئێمە خۆی بكات بە ژمارە، تەنھا ھاوكاری ئەو كەسانە قبول دەكەین كە لە رێگای خودا و مرۆڤایەتیەوە پێی ھەڵدەستێت.
٦- ئێمە جگە لەم پەیامە ھیچ پەیامێكی دیكەمان دەرنەكردووە و پێشتر بە ناوی ئێمەوە پەیام بلاوكراوەتەوە كە نووسەری پەیامەكە بێ ئاگابووە لە ئێمە و خەڵكی شاروچكەكەمان نیە.

كەم و كۆڕی:

١- داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەكەین رێگا بدات یان ئاسانكاری بكات كەل و پەلی خواردن و خواردەمنی بە ئاسانی بگاتە شاروچكەكە.
٢- دەمامك و پەنجەوانەمان بۆ دابین بكرێت.
٣- گرنگی بە نەخۆشخانەی ناو سێبیران بدرێت بە شێوەیەك كە پێویستمان بەوە نەبێت لە سێبیران دەربچین.
٤- تیمەكانی تەندروستی زیاد بكرێن و تەعقم بە شێوەی فروانتر بڕشێندرێت.
٥- ئەو كەسانەی دەوامیان ھەیە رێگایان پێ بدرێت دوای پشكنینی دڵنیایی، بچنەوە سەر دەوامیان، یان مولەتیان بۆ وەربگریێت، بەتایبەت ئەوانەی لە كەرتی تایبەت كار دەكەن. (چونكە بەشێكیان لە كارەكانیان دوورخراونتەوە)
٦- قەرەبووی فەلاحە زیان لێكەوتووەكان بكاتەوە
٧- رێگا بدرێت خاوەن ماركێتەكان پەیوەندی دروست بكەن بۆ ئەوەی كەل و پەل بگاتە ماركێتەكانیان بە جورێك كە لە سێبیران دەرنەچن.
٨- خێراتركردنی پشكنینی بەركەوتەكانی گەنجە توشبووەكە.
٩- كەمكردنەوەی گوشاری میدیایی لەسەر شاروچكەكەمان.
١٠- مامەلەی پۆلیس باشتر بكرێت بەتایبەت پۆلیسی (گومرك) كە ئەركیان كەرەنتینەكردنی سێبیرانە. (ھەندێكیان مامەلەیان نا مرۆڤانەیە)
١١- رێگاچارەیەك بۆ ئەو كەسانە بدوزریتەوە كە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە.

سوپاس نامە:

١- سوپاسی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەكەین كە تا ئێستا ھەر داواكاریەكمان ھەبووە جێ جێ كراوە.
٢- سوپاسی پارێزگاری ھەولیر دەكەین كە كارەبای بۆ كردووینەتە ٢٤ كاتژمێر.
٣- سوپاسی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەكەین كە ئەمرۆ ھاوكاری گەیاندە شاروچكەكە و بڕیارە بەردەوام بێت.
٤- سوپاسی ھەموو ئەو خەڵكانە دەكەین كە لە خەمی ئێمەدان و پەیامیان بۆ ناردووین و پاڵپشتمانن.
٥- سوپاسی چاڵاكوانانی سوشیاڵ میدیا دەكەین كە دەنگمان دەگەینن.
٦- سوپاسی ھەموو دەزگایەكی خێرخوازی دەكەین كە لە بەرنامەیاندایە ھاوكاری شاروچكەكە بكەن.

كۆمەڵێك چالاكوان لە شارۆچكەی سێبران
٢٥ـی٣ـی٢٠٢٠