مامۆستایانی ناڕازی: حکومەت بە نیازە جارێکی تر دەستکاری مووچە بکات
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
دەستەی مامۆستایانی ناڕازی شاری هەولێر بەیاننامەیەك بڵاودهكهنهوهو رایدهگهیهنن: لەگەڵ ئەوەی دووساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر بایکۆت و خۆپیشاندانەکان، بەداخەوە دەبینین حکومەت بەهەمان بیرکردنەوەی جاران لە پاڵ کارەساتی ڤایرۆسی کۆرۆنا دا مووچە دوادەخات و بە نیازە جارێکی تر دەستکاری مووچە بکات.
دهقى بهیاننامهكه:
بەناوی خودای گەورە
مامۆستایان و فەرمانبەرانی قەدرگران
ئەمڕۆ دووساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ئەو ئازایەتی و جوامێرییەی ئەنجامتاندا لەبەرمبەر ئەو بارودۆخە سەختە ئابورییەی کە حکومەت دروستی کردبوو بۆ مووچەخۆران لە نەدانی مووچە و سەپاندنی پاشەکەوت . توانیتان لە 25/3/2018 لەشاری هەولێر بایکۆتی سەرتاسەری ڕابگەیەنن و بەردەوامی بە خۆپیشاندانەکان بدەن . تا ئەو کاتەی حکومەت ناچارکرا لە هەنگاوی یەکەمدا بەرێژەیەک دەستکاری پاشەکەوتی مووچە بکات .
بەرێزان
لەگەڵ ئەوەی دووساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر بایکۆت و خۆپیشاندانەکان، بەداخەوە دەبینین حکومەت بەهەمان بیرکردنەوەی جاران لە پاڵ کارەساتی ڤایرۆسی کۆرۆنا دا مووچە دوادەخات و بە نیازە جارێکی تر دەستکاری مووچە بکات. ئێمە وەکو دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری هەولێر ، پشتگیری خۆمان بۆ تەواوی مووچەخۆران دووپاتدەکەینەوە، دڵنیاتان دەکەینەوە کە بەیەکهەڵوێستی و پشتگیری یەکتری دەتوانین رێگری لە هەر هەنگاوێک بکەین کە لە زەرەری مووچەخۆران دەنرێت ، بۆیە داواکارین .
1_ بەزووترین کات حکومەت هەنگاو بنێ بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 و 1 .
2_ حکومەت مووچەخۆران دڵنیا بکاتەوە ، کە هیچ نیازێکی نیە بۆ کەمکردنەوەی مووچە .
3_ مووچە پاشەکەوتکراوەکان حەقێکی یاسایی مووچەخۆرانە و پێویستە بە زووترین کات بگێردرێتەوە .
دەستەی مامۆستایانی ناڕازی شاری هەولێر
25 / 3 / 2020