لەكەركوك 9 تۆمەتبار بەتۆمەتی بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر دەستگیركران
دیجیتاڵ میدیای سپێدە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای کاروباری پۆلیسی وەزارەت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان، دەستگیرکردنی (٩) تۆمەتباری بازرگانیکردن و گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکانی لە شاری کەرکوک راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "لە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی چۆنایەتیدا و لەڕێگەی وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنتڕۆڵی ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان (كەركوك)، مەفرەزەكان توانیویانە (9) تۆمەتبار بە بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیربكەن". و گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەپێی بڕگەکانی ماددەی یاسایی 28ی ماددەی هۆشبەر، ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کران، بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن".