هەواڵی کوردستان ئێستا

زلێنسكی: ئه‌م زستانه‌ قورسترین زستان ده‌بێت له‌ مێژوی ئوكرانیادا

زلێنسكی: ئه‌م زستانه‌ قورسترین زستان ده‌بێت له‌ مێژوی ئوكرانیادا
زلێنسكی: ئه‌م زستانه‌ قورسترین زستان ده‌بێت له‌ مێژوی ئوكرانیادا

2022-08-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، به‌هۆی زۆر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی غاز، ئه‌م زستانه‌ قورسترین زستان ده‌بێت له‌ مێژوی ئوكرانیادا.

ڤۆلۆدیمێر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌ وتارێكدا بۆ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، به‌هۆی زۆر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی غاز، زستانی داهاتو "قورسترین و سه‌ختترین" زستان ده‌بێت له‌ مێژوی ئۆكرانیادا، بۆیه‌ پێویسته‌ هاوڵاتیانیش ئاماده‌كاریه‌كانیان له‌و ڕوه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌ن.

ڤۆلۆدیمێر زلێنسكی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاندوه‌، "نرخی غاز له‌ ئه‌وروپا به‌رزبوه‌ته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 300 دۆلار بۆ هه‌ر هه‌زار مه‌تر سێجایه‌ك".

له‌لای خۆشیه‌وه‌، ڤیتالی كلیتشكۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی كیێڤ رایگه‌یاندوه‌، "پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ به‌كارهێنانی سوته‌مه‌نی بۆ خۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ كێشه‌ ڕوبدات"، دانیشتوانی پایته‌ختی ئۆكرانیاشیی له‌ ئه‌گه‌ری پچڕانی كاره‌با ئاگادار كرده‌وه‌.

سه‌رۆكی شاره‌وانی كیێڤ ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ده‌سه‌ڵاتداران ئاماده‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وه‌ها دۆخێكدا و یه‌ده‌گی پێویستی سوته‌مه‌نییان هه‌ڵگرتوه‌ كه‌ ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌رده‌ست ده‌بێت، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رمای ناو ماڵه‌كان له‌ ئاسایی كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین جلوبه‌رگی گه‌رم و به‌تانی زیاتر ئاماده‌ بكه‌ن".