هەواڵی کوردستان ئێستا

ره‌وتی سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی چوونه‌ سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كات

ره‌وتی سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی چوونه‌ سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كات
ره‌وتی سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی چوونه‌ سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كات

2022-08-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ر به‌ ره‌وتی سه‌در راگه‌یاندوه‌، ره‌وتی سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی چوونه‌ سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كات.

سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ر به‌ ره‌وتی سه‌در روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌داوه‌ كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن هه‌نگاوی داهاتووی خۆپیشانده‌رانی سه‌ر به‌ ره‌وتی سه‌در بریتیی ده‌بێت له‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كۆشكی سه‌لام له‌ناوچه‌ی جادرییه‌ كه‌ باره‌گای سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراقی لێیه‌.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی سه‌ر به‌ ره‌وتی سه‌در كه‌ قسه‌ی بۆ پێگه‌ی "به‌غداد ئه‌لیه‌وم" كردووه‌، باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ به‌ڵێ چه‌ندین سه‌كۆی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چالاكانی ناو خۆپیشانده‌رانی ناوچه‌ی سه‌وز، كه‌ لایه‌گرانی سه‌ر به‌ ره‌وتی سه‌دریشیان له‌ناودایه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ره‌نگه‌ ئامانجی داهاتووی خۆپیشانده‌ران ناوچه‌ی جادرییه‌ و سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار بێت.

به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌كو ره‌وتی سه‌در هیچ نیازێكیان نییه‌ خۆپیشاندانه‌كان به‌رنه‌ ناوچه‌ی جادرییه‌ یان هیچ ناوچه‌یه‌كی تری ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز، جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ بڕیاردان له‌سه‌ر گۆڕینی شوێنی خۆپیشاندانه‌كان ته‌نیا له‌سه‌ر فه‌رمانی راسته‌وخۆی سه‌در یان وه‌زیری سه‌در و به‌سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و لیژنه‌ باڵایه‌ ده‌درێت كه‌ چاودێریی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات.

روونیشی كردۆته‌وه‌ له‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌ سه‌كۆ و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ته‌نیا هه‌ڵوێستێكی میلییه‌ و له‌راستییدا راسته‌وخۆ گوزارشت له‌ بۆچوونی ره‌وتی سه‌در ناكات.