وەزارەتی بازرگانی عێراق: بەشەخۆراك لەكاتی خۆیدا دابەش دەكرێت
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌شه‌خۆراكی هاوڵاتیان له‌كاتی خۆیدا دابه‌ش ده‌كرێت، ئاشكراشیده‌كات، ئه‌وله‌یه‌تی كاره‌كانی حكومه‌ت دابینكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراكه بۆ هاوڵاتیان.
لامه هاشم ئه‌لموسه‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای خۆراكی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، ڕایگه‌یاند: له‌ئێستادا ئه‌وله‌یه‌تی كاره‌كانی حكومه‌تی عێراق دابینكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك وبه‌رده‌وامی وپاڵپشتیكردنی ئه‌و بابه‌ته‌یه، له‌پیناو به‌دیهێنانی ئاسایشی خۆراك بۆ وڵات، ئه‌مه‌ش پشتگیری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌یه له ڕێگه‌ی یاسای ئاسایشی خۆراكه‌وه، بۆیه هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر بڕینی به‌شه‌خۆراكی هاوڵاتیان نییه.
وتیشی: هاوڵاتیان دڵنیادهكهنهوه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌ر مانگێكدا به‌شه خۆراكیان پێده‌درێت و، پێدانی سه‌به‌ته‌ی خۆراك به هاوڵاتیان تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.