هەواڵی کوردستان ئێستا

د. جه‌مال كۆچه‌ر: یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌ له‌كاتی خۆیدا

د. جه‌مال كۆچه‌ر: یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌ له‌كاتی خۆیدا
د. جه‌مال كۆچه‌ر: یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌ له‌كاتی خۆیدا

2022-08-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

د. جه‌مال كۆچه‌ر له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا به‌ئاژانسی ئه‌نادۆڵی ڕاگه‌یاند: له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان، یه‌كگرتوو ده‌نگی زۆری هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ئه‌نجامه‌كه‌یدا ده‌نگی كه‌مه‌، هۆكاره‌كه‌یشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی ته‌زویرێكی گه‌وره‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان

د. جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی ڕاگه‌یاند: یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌، به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ چ هه‌ڵبژاردنێك؟ به‌چی یاسایه‌ك ؟ به‌چی كۆمیسیۆنێك؟ ئایا به‌چاودێری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كرێت یان نا؟‌ئه‌مه‌ هه‌موو گرفته‌، چونكه‌ له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان، یه‌كگرتوو ده‌نگی زۆری هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ئه‌نجامه‌كه‌یدا ده‌نگی كه‌مه‌، هۆكاره‌كه‌یشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی ته‌زویرێكی گه‌وره‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی پاك وبێگه‌رد نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌نجامنه‌دانی باشتره‌.

بڕیاره‌ له‌رۆژی یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می 2022ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه‌كان ناكۆكن له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن وشێوازی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، ره‌نگه‌ هه‌ڵبژاردن چوار یا پێنج مانگ دوابخرێت، واتا بۆ سه‌ره‌تای مانگی ئادار یان نیسانی ساڵی 2023 دوا بخرێت، چونكه‌ كۆمیسیۆن شه‌ش مانگی پێویسته‌ بۆ ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژاردنه‌كان.