هەواڵی کوردستان ئێستا

نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌سه‌روی 100دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت

نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌سه‌روی 100دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌سه‌روی 100دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت

2022-08-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ئه‌مڕۆ به‌گوێره‌ی داتاكانی بازاڕی جیهانی نه‌وت و دوای كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان، نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی تۆماركرد و به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕه‌كان له‌ ڕۆژانی رابردوو نزیكه‌ی دولارێك به‌رزبووه‌ته‌وه‌ ،نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 100 دۆلار و 99سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ته‌كساس به‌رامبه‌ر به‌ 93 دۆلار و 6 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه‌ نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 130 دۆلار و، دواتریش دابه‌زییه‌وه‌ خواره‌وه‌ به‌هۆی زیادبوونی ئه‌گه‌ره‌كانی رێككه‌وتنی ئاشتی له‌ نێوان روسیا و ئۆكرانیا.

به‌رزبوونه‌ی نرخی نه‌وت له‌ ئێستادا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ لێدوانی به‌رپرسانی سعودیه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ئه‌گه‌ر هاتوو نرخه‌كانی نه‌وت به‌رده‌وام بن له‌ دابه‌زین.