هەواڵی کوردستان ئێستا

نوێنەری زیندانیانی بادینان: دۆخی گیرواوەکانمان و گشت مانگرتوانی تر لە زیندانی چاکسازی گەورانی ھەولێر خراپە

نوێنەری زیندانیانی بادینان: دۆخی گیرواوەکانمان و گشت مانگرتوانی تر لە زیندانی چاکسازی گەورانی ھەولێر خراپە
نوێنەری زیندانیانی بادینان: دۆخی گیرواوەکانمان و گشت مانگرتوانی تر لە زیندانی چاکسازی گەورانی ھەولێر خراپە

2022-08-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

نوێنەری زیندانیانی بادینان ڕایگه‌یاند، "بەجۆرێک دژایەتی و رێگێری لە ئازادبونی زیندانیانی بادینان دەکرێت تا ئەگەری تیرۆری بایلۆجی گومانمان ھەیە"

ئەیھان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینان ڕایگه‌یاند، دۆخی گیرواوەکانمان و گشت مانگرتوانی تر لە زیندانی چاکسازی گەورانی ھەولێر خراپە و بە دەستێوەردانی حزبی بە ئاشکەرا رێگری لە بەرێوەچونی رێکارە یاساییەکان دەکرێت و سەبارەت بە مافی ئازادبونی بەمەرج لەلایەن ئیدارەی چاکسازی و دادگا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەلایەکی تریشەوە ئێمە زۆر بە گومانین لە جۆری مامەڵەکردنی بەرپرسانی ئیدارەی زیندانی چاکسازی لەگەڵ گیراوەکانمان تا ڕاددەی گومانی (پیلانی ڕەش و تیرۆری بایلۆجی) بەتایبەت لەم رۆژانی دوایدا و بۆ ئەم مەبەستەش بە ووردی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوخۆ و نێودەوڵەتیەکانمان لێ ئاگادار کردوتەوە و بەرپرسایەتی ھەر زیانێك بە گیراوەکانمان دەخەینە پاڵ لایەنی ئیداری و ئەمنی زیندانی چاکسازی کە پارت بەسەردا زاڵە و حکومەتی ھەرێم.

ده‌قی په‌یامی نوێنەری زیندانیانی بادینان

"بەجۆرێک دژایەتی و رێگێری لە ئازادبونی زیندانیانی بادینان دەکرێت تا ئەگەری تیرۆری بایلۆجی گومانمان ھەیە"

پەیامێک لەلایەن نوێنەری زیندانیانی بادینان

بۆ/ رای گشتی

دۆخی گیرواوەکانمان و گشت مانگرتوانی تر لە زیندانی چاکسازی گەورانی ھەولێر خراپە و بە دەستێوەردانی حزبی بە ئاشکەرا رێگری لە بەرێوەچونی رێکارە یاساییەکان دەکرێت و سەبارەت بە مافی ئازادبونی بەمەرج لەلایەن ئیدارەی چاکسازی و دادگا.

لەلایەکی تریشەوە ئێمە زۆر بە گومانین لە جۆری مامەڵەکردنی بەرپرسانی ئیدارەی زیندانی چاکسازی لەگەڵ گیراوەکانمان تا ڕاددەی گومانی (پیلانی ڕەش و تیرۆری بایلۆجی) بەتایبەت لەم رۆژانی دوایدا و بۆ ئەم مەبەستەش بە ووردی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوخۆ و نێودەوڵەتیەکانمان لێ ئاگادار کردوتەوە و بەرپرسایەتی ھەر زیانێك بە گیراوەکانمان دەخەینە پاڵ لایەنی ئیداری و ئەمنی زیندانی چاکسازی کە پارت بەسەردا زاڵە و حکومەتی ھەرێم.

ھەر چەندە بەراسپاردەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لیژنەیێکی سێ قۆلی پێکھێنراوە لە (دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، بەرێوەبەرایەتی چاکسازیەکان، بەرێوەبەری کارگێری زیندانی چاکسازی) بۆ چاودێری کردنی دوخ و رێکارە یاسایەکان بەڵام تا ئێستا و دوای تیپەربوونی زیاتر لە مانگێك لەمانگرتنیان تەنھا پەنجە مۆری بەشێکیان وەرگیراوە و لەمپەر لەبەردەم رێکارەکان دروست دەکرێت و ھەر جارە و بە بیانویەکی نامەنتقی پروسەکە رادەگیری.

بوویە بە گرنگ دەزانین کومەڵێك خاڵ وەکو رێگا چارە بۆ ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان رابگەیێنین:

١-رێگە بدرێت بە زووترین کات مواجھەی پارێزەرەکان لەگەڵ گیراوەکانمان بکرێتەوە، رێگێری لە سەرەدانی رێکخراوە جیھانیەکان، لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی و گشت لایەنی تایبەتمەند نەکرێت لەلایەن ئیدارەی زیندان بە بیانەی نا مەنقی و چاودێری ئەمنی لەسەریان لابدەن.

٢- ئامادەبوونی بەردەوامی لیژنەی سێ قۆلیەکە لە چاکسازی و زیاد کردنی نوێنەرێکی پارێزەرانی گیراوەکان لەو لیژنەیە بۆ چارەسەر کردن و خێرا کردنی رێکارەکان.

٣-ناردنی لژنەیەکی تەندروستی پسپۆر لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و بە راسپاردەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ھەڵسەنگاندی دوخی تەندروستی مانگرتوان و پێدانی رێنمای و پشکنینی پێویست .

٤- ھەژمارکردنی ئازادبونی مەرجدار لەسەر بنەمای ٦ ساڵ وەک حوکمی سەرەکی بەپێی ماددەی ٣٣١ لە یاسای بنەما دادگاییەکانی سزا.

٥- ئاگەدارکردنەوەی ئیدارەی زیندان لەدەست تێوەردانی دۆخی مانگرتوان و سارکردنەوەی مانگرتوان و لێک جیاکردنەوە و ھەر پیلانێکی تری ناتەندروست.

بەپێ ھەموو یاسا کارپێکراوەکان پێویستە دەستبەجێ گیراوانمان ئازادبکرێن، ئەمەی دەکرێت رقێکی سیاسی و شکاندی یاسا و شکۆی دادگایە و ئەرکی گشت لایەکە لەسەری ھەلوێست وەربگرێت.

ئەیھان سەعید - نوێنەری زیندانیانی بادینان

٢٧ی ئابی ٢٠٢٢