بههۆی لافاوهوه له پاکستان زیاتر له دووههزار كهس بونه قوربانی
دیجیتاڵ میدیای سپێده
لە پاکستان، ژمارەى ئەو کەسانەى کە بەهۆى بارانە وەرزییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە لە هەزار کەس نزیکبووەتەوە.
بەپێى ئەو هەواڵانەی کە لە رۆژنامە ناوخۆییەکانى وڵاتەکە بڵاو کراوەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو باران بارینە بەخوڕەی لە ١٤ی حوزەیرانەوە تاکو ئێستا سەرانسەری وڵاتەکەی گرتووەتەوە بۆ ٩٨٢ کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی برینداربوونیش گەیشتووەتە هەزار ٤٥٦ کەس.
هاوکات، ٨٠٢ هەزار و ٥٨٢ سەر ئاژەڵ بەهۆی بارانەکانەوە لەناوچوون و زیان بەر ٦٨٢ هەزار و ١٣٩ خانوو کەوتووە.
هەربەپێی زانیارییەکان ٤٩٨ هەزار و ٨٣٣ کەس روویان کردووەتە ئەو کەمپانەی کە بە خێوەت درووستکراون.
لە ئەنجامی درووستبوونی درزی گەورە لە شەش بەنداوی هەرێمی بەلوجستان لافاو لە چەندین ناوچە روویداوە.
بەهۆی ئەو لافاوەی کە چەندین شوێنی هەرێمی هایبەر پاهتونهەڤای گرتووەتەوە گرفت لە گەیاندنی هێڵی ئینتەرنێت درووستبوو و بەهۆی باران بارینی بەخوڕەوە دەروازەی سنووریی چامان لە نێوان پاکستان-ئەفغانستان بۆ ماوەیەکی کاتی داخراوە.
بارانە وەرزییەکانی پاکستان بە نەرێنی کاری لەسەر ژیانی ٣٣ ملیۆن کەس کردووە و دەیان هەزار کەسیشی ئاوارە کردووە.
هاوکات ژمارەیەکی زۆر پرد بەهۆی بارانەکانەوە رووخاون و چەندین کیلۆمەتر رێگا زیانیان بەرکەوتووە و زەوی کشتوکاڵی ژێرئاو کەوتوون.