هێرشەکانی رووسیا بۆسەر شاری سلاڤیانسک بەردەوامە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
هێزەکانی رووسیا بۆردومانی خانوویەک و کارگەیەکی سیرامیکی لە شاری سلاڤیانسکی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا کرد، تا ئێستاش هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانە گیانییەکانی هێرشەکە بڵاونەکراوەتەوە.
پارێزگای دۆنێتسک کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا، یەکێکە لەو ناوچانەی کە بووەتە مەیدانی پێکدادانی توندی نێوان رووسیا و ئۆکراینا.
شاری سلاڤیانسک کە سەر بە پارێزگای دۆنێتسکە یەکێکە لەو شوێنانەی لەلایەن هێزەکانی رووسیاوە دەکرێتە ئامانج.
شاری سلاڤیانسک یەکێکە لەو ناوچانەی کە بووەتە مەیدانی پێکدادانی توندی نێوان رووسیا و ئۆکراینا.
بەیانی ئەمڕۆش، هێزەکانی رووسیا هێرشیان کردە سەر خانوویەک و کارگەیەکی سیرامیک لە شارەکە کە پێشتر چۆڵ کرابوون، دواتریش ئاگر لە خانوو و کارگەکەدا کەوتەوە.
بەهۆی بۆردومانەکەشەوە خانوو و کارگەکە زیانێکی زۆریان بەرکەوت، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لە بارەی کەوتنەوەی قوربانی لەو هێرشەدا نەخراوەتەڕوو.