هەواڵی کوردستان ئێستا

د. جه‌مال كۆچه‌ر: به‌رده‌وامى په‌كخستنى په‌رله‌مان دۆخى وڵات تووشى ئیفلیجبوون ده‌كات

د. جه‌مال كۆچه‌ر: به‌رده‌وامى په‌كخستنى په‌رله‌مان دۆخى وڵات تووشى ئیفلیجبوون ده‌كات
د. جه‌مال كۆچه‌ر: به‌رده‌وامى په‌كخستنى په‌رله‌مان دۆخى وڵات تووشى ئیفلیجبوون ده‌كات

2022-08-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌ندامی لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: مانه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌سه‌ر دۆخى په‌كخراو، ده‌بێته‌ هۆى ئیفلیجبوونى وڵات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناتوانن هیچ پرۆژه‌یه‌كى دارایى له‌سه‌ر یاسایى ئاسایشى خۆراك جێبه‌جێ بكه‌ن، وئاشكرایكرد: موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر رێسایى خه‌رجكردنى یه‌ك له‌سه‌ر 12 ده‌بێت.

د. جه‌مال كوچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى وسه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى رایگه‌یاندوه‌: بۆ ساڵى داهاتوو له‌دابه‌شكردنى موچه‌ دا هیچ قه‌یرانێك نابێت، وله‌سه‌ر رێسایى خه‌رجكردنى یه‌ك له‌سه‌ر 12 موچه‌ ده‌درێت،

وئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌: ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان باسى لێوه‌ ده‌كات، وڵات ده‌كه‌وێته‌ قه‌یرانێكى دارایى دا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشخستنى ئابورى وئیداره‌دانى وڵات له‌رووى ئابووریه‌وه‌ ودابینكردنى ده‌رفه‌تى كار وپشتیوانى له‌كه‌رتى تایبه‌ت وجێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى ستراتیژى وگرنگى دان به‌ژێرخانى وڵات وپێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاوڵاتیان وچاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كاره‌با وكێشه‌ى دیكه‌ى وڵات، هه‌موویان پێویستیان به‌رۆپۆشێكى دارایى ویاسایى هه‌یه‌ كه‌حه‌لبوسى باسى لێوه‌ ده‌كات.

د. جه‌مال كۆچه‌ر راشیگه‌یاند: په‌رله‌مان ده‌توانێن یاسایێك پێشكه‌ش بكات وله‌رێگه‌ى ئه‌و یاسایانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى خه‌رجییه‌كان بكات، وگوتى: به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كانى نه‌وت هیچ سوودێكى بۆ وڵات نیه‌، چونكه‌ ته‌نها گۆژمه‌یه‌كن ودێنه‌ ناو وڵاتدا به‌بێ ئه‌وه‌ى سوودى لێ ببیندرێت، به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌ى گشتى بۆ خه‌رجكردنى داهاته‌كان.