هەواڵی کوردستان ئێستا

دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیار له‌سه‌ر200 ملیاره‌كه‌ی هه‌رێم ده‌دات

دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیار له‌سه‌ر200 ملیاره‌كه‌ی هه‌رێم ده‌دات
دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیار له‌سه‌ر200 ملیاره‌كه‌ی هه‌رێم ده‌دات

2022-08-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

پاش تۆماركردنی سكاڵاكه‌یه‌ك له‌لایه‌ن مسته‌فا سه‌نه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه‌، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق له‌ باره‌ی ئه‌و سكاڵایه‌وه‌ كۆببێته‌وه‌.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق سكاڵاكه‌ی له‌ دژی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تۆماركردوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غداده‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.

له‌ سكاڵاكه‌دا سه‌نه‌د داوای له‌ دادگای فیدڕاڵی عێراق كردووه‌، سه‌رجه‌می ئه‌و بڕیارانه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی پشتی پێ به‌ستوون، تا له‌و ڕێگایه‌وه‌ 200 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.