مستەفا کازمی: دەبێت دادوەران باشتر ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن
- سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە پاڵپشتی زیاتر لە دادوەران دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان لە باشترین دۆخدا جێبەجێ بکەن.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی بڵاوی کردەوە لە دیدارەکەدا، مستەفا کازمی رایگەیاندووە کە پاڵپشتی زیاتر لە دادوەران دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان لە باشترین دۆخدا جێبەجێ بکەن.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە ھەریەک لە سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی، جاسم محەمەد عەبود و جێگری سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی، سەمیر عەباس و جێگرانی سەرۆکی دادگای تەمییز، زەیدون سەعدون، نەجم ئەحمەد و کازم عەباس و حەسەن فوئاد و سەرۆکی داواکاریی گشتیی، نەجم عەبدوڵڵا ئەحمەد و سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەریی، لەیس جەبر ئامادەی دیدارەکە بوون.
چاوەڕوان دەکرێت رۆژی ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیار لەبارەی چارەنوسی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران بدات.
رۆژی ١٠ی ئابی ٢٠٢٢، سەرکردەی رەوتی سەدر داوی لە دەسەڵاتی دادوەری کرد ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران ھەڵبوەشێندرێتەوە و ھەڵبژاردنێکی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.