هەواڵی کوردستان ئێستا

دارایی پەرلەمان: پەسەندكردنی بودجە یان نەكردنی كاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە

دارایی پەرلەمان: پەسەندكردنی بودجە یان نەكردنی كاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە
دارایی پەرلەمان: پەسەندكردنی بودجە یان نەكردنی كاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە

2022-08-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

لیژنەی دارایی پەرلەمان ئەمڕۆ یەکشەممە دووپاتیکردەوە کە پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی یاخود نەکردن کاریگەری لەسەر پێدانی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت نییە.

د.جەمال كۆچەر سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌ڕله‌مانی عێراق بە شەفەق نیوزی راگەیاند، لە ماددەی 13ی یاسای بەڕێوەبردنی داراییدا هاتووە، ئەگەر یاسای بودجەی گشتی پەسەند نەكرێت، ئه‌وا حكومەت پشت به‌دواین یاسای بودجەی پەسەندكراو ده‌به‌ستێت، و بەو پێیەش مووچە بەپێی بنەمای 12/1 دەدرێت، هەربۆیە پەسەندكردنی یان نەكردنی كاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەران نابێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "حكومه‌ت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌یه‌ بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ كێشه‌ سیاسییه‌كان له‌ ئه‌ستۆ ناگرێت"، ووتیشی، "ژماره‌یه‌ك وڵات هه‌ن كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك بودجه‌یان تێدا نه‌بووه‌". ساڵ و مووچەی فەرمانبەرەکانیان نەوەستاوە".