هەواڵی کوردستان ئێستا

ئاسانکاریی بۆ گەشتی گه‌شتیارانی عەمرە ده‌كرێت

ئاسانکاریی بۆ گەشتی گه‌شتیارانی عەمرە ده‌كرێت
ئاسانکاریی بۆ گەشتی گه‌شتیارانی عەمرە ده‌كرێت

2022-08-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مره‌ بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، لەمەودوا لە رێگەی بەندەری سنووری عەرارەوە زیاره‌تكارانی ماڵی خوا گەشتەكانیان دەكەن.

لە راگەیەندراوێكی دەستەی حەج و عەمرەی عێراقدا هاتووە: " توانرا رەزامەندی لایەنی سعودی ڤیزە بۆ زیارەتكارانی عێراقی لە رێگەی وشكانییەوە وەربگرێت و لەمەودوا لە رێگەی بەندەری سنووری عەرارەوە گەشتەكانیان دەكەن".

ئاماژەی بەوەشکردووە " كردنەوەی دەروازەی سنووری عەرار بە رووی زیارەتكارانی عەمرە یەكەمجارە لە مێژووی دەسەڵاتی دەستەی باڵای حەج و عەمرە كە بەشدار دەبێت لە كەمكردنەوەی تێچووی زیارەتكاران و ئاسانكردنی سەردانی ماڵی خودا".