لەڕێگای سنە- سەقز سێ كەس گیانیان لەدەستدا
2022-08-29 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵك- لە رێگەی نێوان سنە بۆ سەقز، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 3 كەس گیانیان لەدەستدا و 3 كەسی دیكەش بریندار بوون لە بەیانی ئەمڕۆدا. بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 29-08-2022 رووداوێكی هاتووچۆ لە رێگەی نێوان سنە-سەقز لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیجۆ و پراید ڕوویدا كە بووە هۆی ئاگركەوتنەوە لە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان و گیانلەدەستدانی 3 كەس و برینداربوونی 3 كەسی دیكەش. بەپێی زانیارییەكان، 3 سەرنشینی پرایدەكە لە ڕووداوەكەدا سووتاون و گیانیان لەدەستداوە. هەروەها 3 سەرنشینی پیجۆیەكەش بەسەختی برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
The post لەڕێگای سنە- سەقز سێ كەس گیانیان لەدەستدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.