هەواڵی کوردستان ئێستا

سامانە سروشتییەكان ناهێڵێت پشكی هەرێم لە كۆمپانیایه‌كی نەوت ئاشكرا بكرێت

سامانە سروشتییەكان ناهێڵێت پشكی هەرێم لە كۆمپانیایه‌كی نەوت ئاشكرا بكرێت
سامانە سروشتییەكان ناهێڵێت پشكی هەرێم لە كۆمپانیایه‌كی نەوت ئاشكرا بكرێت

2019-12-18 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكی ڕەسمیدا ئاشكرای دەكات، كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕێگەی پێ نەداون بزانن پشكی هەرێم لە كۆمپانیایەكی نەوتدا چەندە و ڕێگەشیان نەداوە وردبینیی ناوخۆی ئەو وەزارەتەش ببینن و ئاماژەی بەوەش داوە كە لەو بارەیەوە ئەنجوومەنی وەزیرانیان ئاگادار كردووەتەوە. لەو نووسراوەدا كە ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستانی كردووە، دیوانی چاودێریی دارایی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆمەتبار دەكات بەوەی ڕێگەیان نەداوە دیوانی چاودێریی دارایی وردبینی بۆ پشكی هەرێم بكەن لە كۆمپانیای نەوتی ئۆرێكس پترۆلیۆم و ڕێگەشیان نەداوە وردبینیی ناوخۆی ئەو وەزارەتە وەربگرن وەك جێگرەوە بۆ وردبینیی دیوانی چاودێریی دارایی. ئەو دیوانە ئاشكرای كردووە، كە ڕاپۆرتێكیان بۆ پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوە جێبەجێ نەكراوە لەسەر یەكێك لە پاڵاوگەكان بە بیانووی ئەوەی ئەو پاڵاوگەیە دەكەوێتە ژێر هەژموونی ئەنجوومەنی باڵای نەوت و غاز لە كاتێكدا ئەو ئەنجوومەنە دەكەوێتە ژێر ڕكێفی دیوانی چاودێرییەوە. بە پێی ئەو نووسراوە، كە كۆپییەكی دەست ״ئاژانس״ كەوتووە، دیوانی چاودێریی دارایی ئەو كۆسپانەی ئاشكرا كردووە كە دەخرێنە بەردەمیان لە پڕۆسەی وردبینیكردن ‌و چاودێری و دەشڵێت: ״كابینەی نوێی حكومەتی هەرێممان لەوە ئاگادار كردووەتەوە״. دیوانی چاودێریی دارایی داوای لە ئەنجوومەنی هەرێمی نەوت و غاز كردووە، كە تێڕوانینی یاسایی خۆیان پێ ڕابگەیه‌نن تاوەكو بتوانن هاوشێوەی دامەزراوەكانی تر ئەركی چاودێریی خۆیان لە كەرتی نەوتدا بەجێ بگەیەنن و پێشنیاریشی كردووە، كە وەك كاری سەرەتا دەستەیەكی ئەو دیوانە لێكۆڵینەوە لە پڕۆسەی نەوت و غاز بە پێی گرێبەستەكان دەست پێ بكات تاوەكو دواتر ببێتە بنەما بۆ وردبینیی بوارەكانی دیكە