هەواڵی کوردستان ئێستا

یەکێتیی ئەورووپا ئامادەکاری دەکات بۆ دەستوەردان لە بازاری کارەبا

یەکێتیی ئەورووپا ئامادەکاری دەکات بۆ دەستوەردان لە بازاری کارەبا
یەکێتیی ئەورووپا ئامادەکاری دەکات بۆ دەستوەردان لە بازاری کارەبا

2022-08-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

یەکێتیی ئەورووپا پلانی هەیە دەستوەردانی بەپەلە بکات لە بازاڕی کارەبا بەرامبەر ئەو بەرزبوونەوە خێراییەی لە نرخەکەیدا دروست بووە.

سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لایەن، لە کۆڕبەندی ستراتیجی بلید لە سلۆڤانیا، باسی لە قەیرانی وزە کرد لە ئەورووپا.

ڤۆن دێر لایەن ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئەورووپادا کۆتایی بە سەردەمی سووتەمەنیەکانی بەردینی رووسی هاتووە و، بە رزگاربوون لە ئیفتیزازی وزە، بەهێزتر بەرگری لە یاسا جیهانییەکان دەکەن.

سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە بازاڕی کارەبا بۆ هەلومەرج و ئامانجی جیاواز پەرەیان پێدراوە و، ئامادەکاریان کردووە بۆ دەستوەردانی بەپەلە لە دۆخی بازاڕی کارەبای ئەورووپا.

گوتیشی: 'لە ئێستادا لەسەر چاکسازییەکی پێکهاتەیی بازاڕی کارەبا و دەستوەردانی بەپەلە کار دەکەین. پێویستمان بە مۆدێلێکی نوێی بازاڕ هەیە بۆ کارەبا کە بە راستی کار بکات و سەرلەنوێ هاوسەنگمان بکاتەوە'.

وەزیرانی وزەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا، لە نۆی ئەیلوولدا، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ساز دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی خێرا بەرزبوونەوەی نرخی غازی سروشتیی و کارەبا.