گه‌رمیان.. دواین زانیارییه ته‌ندروستییه‌كان له‌سه‌ر ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاوده‌كرێته‌وه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان لە راگەیەنراوێكدا دواین زانیارییه ته‌ندروستییه‌كانى له‌سه‌ر ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند: له نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیان، دوو حاڵه‌تی گومان‌لێکراو داخل کراون، نمونەیان بۆ پشکنین لێوەرگیراوە و لەژێر چاودێریی پزیشکیی دان.
ده‌قى راگهیهنراوهكه:
راپۆرتى زانیاریی رۆژانه له باره‌ى چاودێریی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنورى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان
بۆ (رۆژى سێشەمە 24/3/2020)
1. له 24 سه‌عاتى رابردودا ھیچ ھاوڵاتیەک له مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه نەگهڕاوهتهوه. بەو پێیەی ھاتوچۆ لە مەرزی پەروێزخان تا کۆتایی مانگ راگیراوە.
2. له نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیان، دوو حاڵه‌تی گومان‌لێکراو داخل کراون، نمونەیان بۆ پشکنین لێوەرگیراوە و لەژێر چاودێریی پزیشکیی دان.
3. له كەرهنتینهى كه‌لار ھیچ ھاوڵاتیەک داخل نەکراوە. كۆی گشتى ئه‌وانه‌ى ئێستا له كەرهنتینهكهن (32) سی و دو كه‌سن.
4. له بازگه‌ى ده‌روازه‌ى گەرمیان به دیوی ناوچه‌كانى تری عێراق (كفری، زینانه، شێخله‌نگه‌ر، ساڵه‌ح ئاغا و سەوزبڵاغ)، له 24 سه‌عاتى رابردودا پشكنینی ته‌ندروستى بۆ (1090) ھەزار و نەوەد كه‌س كراوه.