هەواڵی کوردستان ئێستا

گەشتکردن له‌ ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران بۆ ئێران ڕاگیرا

گەشتکردن له‌ ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران بۆ ئێران ڕاگیرا
گەشتکردن له‌ ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران بۆ ئێران ڕاگیرا

2022-08-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گەشتکردن لە دەروازەکەیانەوە بۆ وڵاتی ئێران تاوەکو کاتێکی نادیار ڕاگیرا.

دەقی ئاگادارییەکە:

ئاگاداریەک لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ ئەو گەشتیارانەی کە بە نیازن سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن گەشت کردن ڕاگیراوە چونکە لە لایەن مەرزی تەمەرچین ئاگادار کراینەوە تاکو کاتێکی نادیار جوڵەی گەشتیاری ڕاگیراوە

بەلام جووڵەی بازرگانی بەردەوامی هەیە .

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران