English | عربي

"تەقە لە کاندیدێکی پەرلەمان کرا"



2018/09/25 | 14:55

(هەواڵ كوردستان)- کاندیدێکی پارتی ڕایگەیاند، ئەمشەو لە هەولێر تەقەم لێکراوە و دواتر پاسەوانەکانم وەڵامی تەقەکەرەکانیان داوەتەوە.

زانا مەلا خالید، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕووداوی وتووە "ئەمشەو کاتژمێر 9:30 خولەک دوو ئۆتۆمبێلی جام رەش تەقەیان لە من و پاسەوانەکانم کرد، بەڵام خۆشبەختانە هیچ کەسێک زیانی پێنەگەیشتووە و سەلامەتین".

ڕاشیگەیاند "نازانین ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە کێ بوون، بەڵام ئۆتۆمبێلی جام رەشیان پێبووە و بە چەکی کڵاشینکۆڤ و دەمانچە تەقەیان ئاراستەی ئێمە کرد".

وتیشی، ئەوان خولێکیان بۆ چەند یاریزانێکی تۆپی پێ کردووەتەوە و دوای تەواوبوونی یاریەکە ئەو کەسانەی لەنێو ئۆتۆمبێلە جام رەشەکە بوون تەقەیان ئاراستە کردوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد دەزگا ئەمنییەکانمان ئاگادارکردووەتەوە و ئێستا ئەوان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending