English | عربي

سەرۆكی پەرلەمان وادەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئاشكراكرد


سەرۆكی پەرلەمان وادەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئاشكراكرد

2018/09/25 | 14:55

(هەواڵ كوردستان)-  محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی ٢ی  مانگى داهاتووی وەک کۆتا وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دیاریکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیرانی تەندروستی و ئاوەدانکردنەوە و وەزیری سەرچاوەکانی عێراق بەڕێوەچوو.

لە دانیشتنەکەدا تاوتوێی پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکان کرا لە ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران و هەروەها باس لە دۆخی بەسرە و دابینکردنی خزمەتگوزاری کرا لەو شارە. محەمەد حەلبوسی سەرۆکى پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا ڕۆژى سێشەمەى داهاتووی وەک کۆتا ڕۆژ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیار وابوو لە دانیشتنی ئەمڕۆدا پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان لە سەر دانانی کاندیدێکی هاوبەش بۆ ئەو پۆستە دواخرا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending