یەکێتیی ئەورووپا 5.5 ملیۆن دانە حەبی یۆدیدی پۆتاسیۆم رەوانەی ئۆکرانیا دەکات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
یەکێتیی ئەورووپا پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دانە حەبی یۆدیدی پۆتاسیۆم بۆ ئۆکراینا رەوانە دەکات بۆ ئەوەی لە ئەگەری دزەکردن و بڵاوبوونەوەی تیشکی ئەتۆمی لە ئۆکراینا بۆ دووچاربوون بە کاردانەوە بەکار بهێندرێت.
کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، بەهۆی پێشهاتەکانی دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژییا حکوومەتی ئۆکراینا بەمەبەستی زیادکردنی رێوشوێنەکان بۆ بەرگرتن لە رووداوی نەخوازراو، ٢٦ی ئاب داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کردووە، حەبی یۆدیدی پۆتاسیۆمی بۆ رەوانە بکات.
یەکێتیی ئەورووپاش لە بەرامبەردا بڕیاری داوە، پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دانە لەو جۆرە حەبە بۆ ئۆکراینا رەوانە بکات کە پێنج ملیۆنی لە کۆگای دۆخی لە ناکاوی ئەڵمانیا و ٥٠٠ هەزارەکەی دیکەیشیان لە ئوسترالیاوە رەوانە دەکرێن.
حەبەکان بەمەبەستی بەرگرتن لە مژینی کاردانەوەی یۆد لەلایەن رژێنی تایرۆید (دەرەقی)، بەکار دەهێندرێن.
وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی ئەورووپایە و دەکەوێتە باشووری ناوەڕاستی ئۆکراینا و لە چواری ئاداری ٢٠٢٢ لەلایەن هێزەکانی رووسیاوە دەستی بەسەردا گیرا، ئێستا وێستگەکە لەلایەن سوپای رووسیاوە کۆنترۆڵ کراوە و پێکدادان لە دەوروبەری بەردەوامە.
ئۆکراینا و رووسیا لەبارەی هێرشەکانەوە یەکتر تۆمەتبار دەکەن.