وەزیرەكەی سەدر روونكردنهوهیهك بڵاودهكاتهوه
دیجیتال میدیای سپێده
وەزیرەكەی سەدر لە روونكردنەوەیەكدا لەبارەی ئەوەی كە سەدر گووتی كوژراو و بكوژ هەردووكیان جەهەنەمین، نموونەی بە فەرموودەیەكی پێغەمبەری ئیسلام هێناوەتەوە كە دەڵێ " ئەگەر دوو مسوڵمان بە شمشێر بەشەڕ هاتن و یەكیان كوژرا، كوژراو و بكوژ هەردووكیان بۆ جەهەنەم"
یەكێك لە هاوەڵانی لێی پرسیوە بكوژ قەینا بۆ جەهەنەم بەڵام كوژراو بۆ؟ پێغەمبەر وەڵامی داوەتەوە: چونكە ئەویش دەیویست بكوژێت.
لە درێژەی روونكردنەوەی وەزیرەكەی سەدر هاتووە " ئەمڕۆ لە بری شمشێر، چەك هەیە و هەر دوو كەسێك كە چەكیان لە یەك راكێشابێت مادام نیازی شەڕیان هەبووە كوژراو و بكوژ هەردووكیان بۆ جەهەنەمن.
وەزیرەكەی سەدر ئەوەیشی گوتووە " بەڵێ بێگومان سەماحەتی سەدر مەبەستی ئەو شەهیدانە نەبووە كە بێ چەك بوون و كوژراون و زۆرێك بە هەڵە تێگەیشتوون لە مەبەستی سەماحەتی سەدر، بەڵی ئەوان شەهیدن و لە بەهەشتن.
دووەم:
مەبەستی لە مەرجەع، حائیری بوو و باسەكەیش سەبارەت بە وازهێنانی بووە لە سیاسەت نەوەك پاشەكشەی شۆڕشگێڕان، چونكە ئەگەرچی مەرجەعیان ناچاری نووسینەوەی بەیاننامەكەی دوایی كرد، بەتایبەتی خاڵی ه، بەڵام سەدر پابەندە بە وەسیەتی باوكییەوە، كە ماوەكەی بە دەستلەكاركێشانەوەی مەرجەع كۆتای هات.