هەواڵی کوردستان ئێستا

بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمەریكا هاوكارى عێراق ده‌كات

بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمەریكا هاوكارى عێراق ده‌كات
بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمەریكا هاوكارى عێراق ده‌كات

2020-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ئەمەریكا یارمەتی زیاتر بۆ عیراق دابین دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو یارمەتییەكانیش چەند بوارێك دەگرێتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەهەرێم، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕی 670 هەزار دۆلاری ئەمەریكی بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی كۆڤید-19 لە عیراق تەرخان كرد، ئەویش لەڕێی سندوقی نەختینەی فریاگوزاری بۆ نەخۆشیە گوازراوەكانی سەر بەئاژانسی ئەمەریكی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیەوە.

ئاژانسی ئەمەریكی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەو كۆمەكانە لەڕێی رێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە دابین دەكات بۆ یارمەتیدانی ئامادەكاری و روبەڕووبوونەوەكانی كۆڤید-19 لە عیراقدا.

ئاماژە بەوەشكراوە: ئەم كۆمەكانە هاوكار دەبن بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكانی پلانی ستراتیژی ئامادەسازی و وەڵامدانەوە بۆ ڕێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی كۆڤید-19 لەو وڵاتانەی تیایاندا بڵاوبۆتەوە یان لە مەترسیدان، هەرەوها بۆ كەمكردنەوەی كاریگەریەكانی بڵاوبوونەوەی لە سەرجەم وڵاتان.

هەر لەوبارەیەوە، باڵیۆز ماسیو تولەر دەڵێت: راگەیاندنی ئەم كۆمەكەی ئەمڕۆ دەرخەری هاوشانی بەهێزی نێوان ئەمەریكاو عیراقە، ئێمە پابەندین بە جەنگان دژی ئەو پەتا جیهانیە هاوشان لەگەڵ خەڵكی عیراقدا، ئەم پشتیوانیانە كە لەڕێی رێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە دابین كراون ڕاستەوخۆ پەرە بەتواناكانی وڵات دەدەن لە جەنگان دژی بڵاوبوونەوەی كۆڤید-19.

ئەوەشخراوەتەڕوو: ئەو كۆمەكانەی كە بۆ رێكخراوی تەندروستی جیهانی دابین دەكرێن یارمەتی حكومەتی ئەو وڵاتانە دەدەن كە ئێستا تیایاندا بڵاوبۆتەوە یان لەمەترسیدان بۆ ئامادەكردنی تاقیگەكانیان بۆ ئەنجامدانی ژمارەی زیاتری پشكنینی كۆڤید-19، جێبەجێكردنی پلانی فریاگوزاری تەندروستی گشتی بۆ خاڵەكانی هاتنە ژوورەوە، چالاككردنی دۆزینەوەی كەیسەكان و چاودێری لەسەر بنەمای كەیسەكان بۆ نەخۆشیە هاوشێوەكانی ئەنفلۆنزا، راهێنان و پڕچەك كردنی تیمەكانی وەڵامدانەوەی خێرا، لێكۆڵینەوە كردن لە كەیسەكان و بەدواداچوونی زنجیرەی بەریەككەوتنەكانی كەسانی توشبوو و گونجاندنی بابەتەكانی ڕاهێنانی كارمەنداندانی تەندروستی لەگەڵ كۆڤید-19دا.