هەواڵی کوردستان ئێستا

لەسەر دواخستنی دابه‌شكردنى موچە، یاداشتێك ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كرێت

لەسەر دواخستنی دابه‌شكردنى موچە، یاداشتێك ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كرێت
لەسەر دواخستنی دابه‌شكردنى موچە، یاداشتێك ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كرێت

2020-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لەسەر دواخستنی دابەشكردنی موچە، ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانى كوردستان یاداشتێك ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن: داوا دەكەین چیتر بەهیچ پاساوێك دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دوانەكەوێت.

ده‌قى یاداشته‌كه‌:

بۆ بەڕێز/ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران

بابەت/ دابەشكردنی موچە

ئێمەی پەرلەمانتاران كە لە خوارەوە ئیمزامانكردوە، وێڕای ئەوەی ستایشی هەوڵی حكومەتی هەرێم دەكەین لە روبەروبونەوەی ڤایرۆسی "كۆرۆنا/ كۆڤید19"دا، داوادەكەین چیتر بەهیچ پاساوێك دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دوانەكەوێت، بەتایبەتیی كە لە ئێستادا توێژی فراوانی موچەخۆرانی هەرێم، سەرەڕای گیرۆدەبونیان بەم ڤایرۆسە، لەدۆخێكی سەختی گوزەراندان و ئەمەیش كاریگەریی بەسەر ژیانیان و دابینكردنی خواردن و پێداویستییە رۆژانەییەكانیانەوە دروستكردوە، بۆیە داواكارین پێش كۆتایی ئەم مانگە، موچەی مانگی (12)ی ساڵی رابردو دابەشبكرێت و میكانیزمێكی گونجاویش دابنرێت بۆ دابەشكردنەكە، بەجۆرێ‌ كە رەچاوی تەندروستیی هاوڵاتیان بكرێت لە تەشەنەنەسەندنی ڤایرۆسی "كۆرۆنا"دا.

لەگەڵ رێزدا..

ئیمزاكان:

1- مەم بورهان قانع.
2- سەرچنار ئەحمەد مەحمود.
3- گۆران عومەر عەلی.
4- روپاك ئەحمەد رەحمان.
5- د. محێدین حەسەن یوسف.
6-دیاری ئەنوەر.
7- د. هەورامان گەچێنەیی.
8- زكری ئەحمەد ئیسماعیل (زێباری).
9- هەلز ئەحمەد محەمەد.
10- رۆژان محەمەد كەریم (شەهید حەمەڕەش).
11- كاروان گەزنەیی.
12- لوقمان وەردی.
13- ئەبوبەكر عومەر عەبدوڵلا (هەڵەدنی).
14- سیروان بابان.
15- ئازاد ئیكرام بەهرام.
16- شەمۆڵ ئاشتی صابر.
17- شێركۆ جەودەت مستەفا.
18- هێرش حەسەن حەمەد.
19- موسلیم عەبدولڵا قەسرێ‌.
20- سەلمە فاتیح.
21- ئیسماعیل عەلی تەها سگیری.
22- رۆمیۆ هەكاری.
23- بەدریە ئیسماعیل مەحمود.
24- سەركۆ ئازاد گەڵاڵی
25- هاوڕێ‌ مەلا ستار.
26- شیرین یونس عەبدوڵلا.
27- یاسین خدر تەها.
28- راهی رەهبەر.