هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌كانى وه‌رزى پایزه‌ى ته‌شریعى ده‌كاته‌وه‌

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌كانى وه‌رزى پایزه‌ى ته‌شریعى ده‌كاته‌وه‌
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌كانى وه‌رزى پایزه‌ى ته‌شریعى ده‌كاته‌وه‌

2022-09-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌كانى ده‌كاته‌وه‌ به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌ بۆ دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی چواره‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا وتار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

بڕیاریشه‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای كار و پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم بكرێت.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ شه‌شی تشرینى یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی دێت و تا ئێستاش لایه‌نه‌كان رێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن كه‌ ئه‌مه‌ش پێده‌چێت ئه‌مڕۆ مشتومڕى لێ دروست ببێت له‌ نێوان فراكسیۆنه‌كانى ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى ده‌سه‌ڵات ئاماده‌ نه‌بوون هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبده‌ن.