وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومه‌تی هه‌رێم ئەم بڕیارەشى دەرکرد
2019-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاریدا ماوه‌ی یاسایی باجده‌ران له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه تا کۆتایی مانگ درێژبکاتەوە. بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی کە واژۆی د. کەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوەبەری میری لەسەرەو ئاماژە بەوە کراوە، بە درێژکردنەوەى ماوەی یاسایی باجدەران بۆ ماوەی مانگێکی دیکە، کە لە ١ی کانوونی یەکەمەوە دەستپێدەکات تاوەکو ٣١ی کانوونەی یەکەم. نوسراوه‌که ئاراسته‌ی سەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت و کۆمپانیاکان و گەورە باجدەران کراوه و ئاماژە بەوەشدەکات که بڕیارەکە باجی لێبڕینی ڕاستەوخۆی کارمەندانی کەرتی تایبەت ناگرێتەوە.