هەواڵی کوردستان ئێستا

فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان پێشنیازە بڕیارێك بۆ قەدەغەكردنی بانگەشەكردن بۆ هاوڕەگەزخوازی پێشكەشی پەرلەمان دەكات

فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان پێشنیازە بڕیارێك بۆ قەدەغەكردنی بانگەشەكردن بۆ هاوڕەگەزخوازی پێشكەشی پەرلەمان دەكات
فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان پێشنیازە بڕیارێك بۆ قەدەغەكردنی بانگەشەكردن بۆ هاوڕەگەزخوازی پێشكەشی پەرلەمان دەكات

2022-09-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان پێشنیازە بڕیارێكی ئامادەكردووە بۆ (قەدەغەكردنی بانگەشەكردن بۆ هاوڕەگەزخوازی) كە زۆربەی فراكسیۆنەكان واژۆیان لەسەر پێشنیازە یاساكە كردووە.

د.ئیسماعیل سگێری جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان كە خۆی سەرپەرشتی ئامادەكردن و كۆكردنەوەی واژوی بۆ پێشنیازە بڕیارەكە كردووە رایگەیاند: پڕۆژە بڕیارەكە بە ناونیشانی قەدەغەكردنی بانگەشە بۆ هاوڕەگەزبازی لە هەرێمی كوردستان ئامادەكراوە و لە شەش مادە پێكهاتووە، پێشنیازە بڕیارەكە سزای بۆ هەموو ئەو كەس لایەن و گروپ و رێكخراو و بازرگانانە داناوە كە بانگەشە یان هاندان بۆ هاورشەگەزبازی دەكەن.

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو گوتیشی، بە سوپاسەوە پەرلەمانتارانی زۆربەی فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمانی كوردستان واژویان لەسەر ئەو پڕۆژە بڕیارە كردووە، لە پێناو پارێزگاریكردن لە تاك و خێزان وئاكار و بەها پیرۆزەكانی كۆمەڵگەی كوردستان و دوای پێشكەشكردنی پێشنیازە بڕیارەكە بە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەخرێتە كارنامەی یەكێك لە كۆبوونەوەكان و خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ دەكرێت و لە خوێندنەوەی سێیەم پەسەند دەكرێت.

ئەمڕۆ لەپەرلەمانی كوردستان پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانواژویان لەسەر ئیسلامییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، پێشنیازە یاسایەكیان دژی هاوڕەگەزخوازەكان ئامادە كردووە و بۆ پاڵپشتیی یاسایی دەستیان بە كۆكردنەوەی واژۆ كردووە، بەشێك لە پەرلەمانتارانیش واژۆ لەسەر یاداشتەكە ناكەن.

پەیامنێری (باسنیوز) ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەك پەرلەمانتار پێشنیازە یاسایەكیان دژی هاوڕەگەزخوازەكان ئامادە كردووە و چەندین ماددەی تێدایە دژی ئەوان.

گوتیشی: "ئێستا پێشنیازەكە خراوەتە بەردەم پەرلەمانتاران، بۆ ئەوەی واژۆی بكەن، بەڵام بەشێك لە پەرلەمانتاران واژۆیان نەكردووە، هۆكارەكەشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە لە یاسای سزادانی عێراقی، سزای بۆ هاوڕەگەزخوازی تێدایە، پێوست بە یاسای تایبەت ناكات، بەپێچەوانەشەوە، ژمارەیەك پەرلەمانتار واژۆیان كردووە."

بڕیاریشە دوای كۆكردنەوەی واژۆی پێوست، بدرێتە سەرۆكایەتیی پەرلەمان، بۆ ئەوەی بیخاتە بەرنامەی كارەوە بۆ گفتوگۆ كردن.