هەواڵی کوردستان ئێستا

فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی نه‌ناسراو له‌ ئاسمانی تایوان خرایه‌خواره‌وه‌

فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی نه‌ناسراو له‌ ئاسمانی تایوان خرایه‌خواره‌وه‌
فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی نه‌ناسراو له‌ ئاسمانی تایوان خرایه‌خواره‌وه‌

2022-09-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپیده‌

فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی نه‌ناسراو له‌ ئاسمانی تایوان خرایه‌خواره‌وه‌ و گومان ده‌كرێت فڕۆكه‌كه‌ هی چین بێت.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز ئاشكرایكرد، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی نه‌ناسراو له‌ جه‌زیره‌ی "كینمین"ی تایوان خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری تایوان باسی له‌وه‌كردووه‌، ئه‌و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ی خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ سه‌ر به‌ سوپای چین بووه‌، به‌ڵام دواتر هه‌واڵه‌كه‌ی ڕاستكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ نه‌ناسراوه‌.

لای خۆیه‌وه‌ فه‌رمانده‌ی به‌رگری ئاسمانی جه‌زیره‌ی كینمین"ی تایوان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو بۆ یه‌كه‌مینجار ته‌قه‌یان له‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی چین كردووه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوورگه‌كه‌یان نزیكبووه‌ته‌وه‌ و دواتر فڕۆكه‌كه‌ دووكه‌وتووه‌ته‌وه‌.