هەواڵی کوردستان ئێستا

ژمارەی ئەوە کەسانەی بەهۆی بارانبارینەوە لە پاکستان گیانیانلەدەستداوە گەیشتە هەزار و ٢٠٨ کەس

ژمارەی ئەوە کەسانەی بەهۆی بارانبارینەوە لە پاکستان گیانیانلەدەستداوە گەیشتە هەزار و ٢٠٨ کەس
ژمارەی ئەوە کەسانەی بەهۆی بارانبارینەوە لە پاکستان گیانیانلەدەستداوە گەیشتە هەزار و ٢٠٨ کەس

2022-09-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


  ژمارەى ئەو هاوڵاتیه‌ پاكستانیه‌ی كه‌ بەهۆى باران بارینی وەرزییەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە هەزار و ٢٠٨ کەس.   ئیدارەی کارەساتی نیشتمانیی پاکستان بڵاویکردەوە، ژمارەى ئەو کەسانەى لە پاکستان لە ١٤ی حوزەیرانەوە تا ئێستا، بەهۆى باران بارینی وەرزییەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە هەزار و ٢٠٨ کەس.   بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ئیدارەی کارەساتی نیشتمانیی پاکستان (NDMA)، لە ١٤ی حوزەیرانەوە تا ئێستا لە سەرانسەری وڵاتەکەدا، بەهۆى کاریگەری بارانبارینی وەرزییەوە هەزار و ٢٠٨ گیانیانلەدەستداوە و شەش هەزار و ٨٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لافاوەکان کاریگەرییان لەسەر ژیانی ٣٣ ملیۆن و ٤٦ هەزار هاووڵاتیی پاکستان دروستکردووە و ٧٣٣ هەزار و ٤٨٨ سەر ئاژەڵیش لەناوچوون.

هاوکات، ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەمپە کاتییەکاندا نیشتەجێ کراون، گەیشتووەتە ٤٧٢ هەزار و ٣١٣ کەس.