هەواڵی کوردستان ئێستا

ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکان لە زاخۆ کەوتەوە و ١٢ خێوەت سووتان

ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکان لە زاخۆ کەوتەوە و ١٢ خێوەت سووتان
ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکان لە زاخۆ کەوتەوە و ١٢ خێوەت سووتان

2022-09-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ كه‌مپی باجید كه‌ندالا له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا ١٢ خێوه‌ت کە ٢٤ خێزان تیایاندا نیشتەجێبوون، به‌ته‌واوی سووتان.

دەحام قەیرانی یەکێک لە دانیشتووی كه‌مپی باجید كه‌ندالایه‌، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی ئانادۆل راگه‌یاند: "ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی ئه‌مرِۆ به‌ هۆكارێكی نادیار ئاگر لە ژماره‌یه‌ك خێوه‌ت کەوتەوە، تا ئێستا ١٢ خێوه‌ت به‌ته‌واوی سووتان".

هێشتا هۆكاری كه‌وتنی ئاگره‌كه‌ دیارنییه‌، به‌ڵام پێده‌چێت به‌ هۆی شۆتی كاره‌باوه‌ بووبێت.

ئەوە زانراوە کە رووداوەکە زیانی گیانی نه‌بووه‌، به‌ڵام زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە و ته‌واوی كه‌لوپه‌لی ده‌یان ماڵی ئاواره‌ی نیشتەجێی کەمپە سووتاون.

کەمپى باجد کەندالا دەکەوێتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخو و زۆربەی ئەوانەی کە لە کەمپەکەدا نیشتەجێن، ئاوارەکانی سنووری قەزای شنگالن.