هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی سەرکردەی ھێزە سیاسییەکان کرد

سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی سەرکردەی ھێزە سیاسییەکان کرد
سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی سەرکردەی ھێزە سیاسییەکان کرد

2022-09-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بە ئامانجی بەشدارییکردن لە گەڕی دووەمی "دیالۆگی نیشتمانیی"دا، بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان کرد.

ماڵپەڕی "عێراق ئۆنڵاین نیوز" بڵاوی کردەوە کە مستەفا کازمی داوای کردووە، رۆژی دووشەممە گەڕی دووەمی "دیالۆگی نیشتمانیی" ئەنجام بدرێت و بۆ ئەو مەبەستەیش بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی کردووە.

ماڵپەڕەکە زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.

رۆژی ١٧ی ئابی ٢٠٢٢، لەسەر داوای مستەفا کازمی گەڕی یەکەمی "دیالۆگی نیشتمانیی" لەنێوان لایەنە سیاسییەکان، جگە لە رەوتی سەدر بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ قەیرانی سیاسیی ئەنجامدرا.

ئەمەیش لە کاتێکدایە ١٠ مانگ بەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تێپەڕبووە، بەڵام تا ئێستا بەھۆی بەردەوامی ناکۆکییەکان نێوان لایەنە سیاسییەکان، سەرکۆماری نوێ ھەڵنەبژێردراو، ھەروەھا حکوومەتی نوێیش پێکنەھێنراوە.