سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات پێش كۆتایی ساڵی 2023
ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای کرد پێش کۆتایی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت
محه‌مه‌د حه‌لبوسی ئەمڕۆ یەکشەممە لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، سەبارەت بە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی گفتوگۆی نیشتمانی رایگه‌یاند، پێویسته خشتەی کارەکانی کۆبونەوەکانی په‌رله‌مان نیشتیمانی بێت و دەبێت چەند پرسێك لەخۆبگرن، کە پرۆسەی سیاسی بەبێ رێکەوتن لەسەر ئەوانە، تەواو نابێت.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، پێویستە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگه‌کان تاکۆتایی ساڵی 2023 بکرێت، هه‌روه‌ها دەبێت سەرۆك کۆمار هەڵبژێردرێت.
ئەوەشی ڕاگەیان: حکومەتێک هه‌ڵبژێردرێت کە دەسەڵاتی تەواوی هەبێت و جێی متمانەی گەل و هێزە سیاسییەکان بێت، هه‌روه‌ها دوبارە ماددەی 76ی دەستور شیبكرێته‌وه و بودجەی گشتی پەسەند بکرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە: هێشتنەوە یان هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هه‌روه‌ها دەبێت یاسای فیدراڵی ئامادەبکرێت بەپێی ماددەی 92ی دەستور.
سه‌رۆكی په‌رله‌ماند له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ئەوەشی خستۆتەڕوو: هەماهەنگی لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی یاسای نەوت و گاز