هێزە ئەمنیەکان دەست بەسەر کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە هەڵەبجە دەگرن
2022-09-04 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
لەبەرامبەر نادادپەروەری لە پرۆسەی دامەزراندنی 130 کەس لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆبەخشانی تەندروستی هەڵەبجە گردبوونەوە ئەنجام دەدەن، ئەمڕۆ یەک شەمە 4-9-2022 لە کای ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکاندا، هێزە ئەمنیەکان دەستیان بەسەر کەبوپەلی ڕۆژنامەوانی ژمارەیەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن گرت، و ڕێگریشیان لە ڕووماڵی خۆپیشاندانەکە کرد، ئەمەش کاردانەوەی سەندیکا و ڕێکخراوەکانی دادکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان لێکەوتەوە ئەم هەڵوێستەش کاردانەوەی جیاوازی سەندیکا و ڕێکخراوەکانی داکۆکیردن لە مافەکانی ڕۆژنامەنوسان لێکەوتەوە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستانی هێنایە بەڕێوبەرایەتیەکە. حەسەن محمد ئەمین سکرتێری لقی هەڵەبجەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی پێشەلکاریەکانیان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان کرد . هاودین عەبداللە نوێنەرانی خۆبەخشانی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند" تا ئێستا وەڵامێکی ئەوتۆمان پێنەدراوەتەوە، و بە گرنگیەوە لە ڕووماڵی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەڕوانن". پەرلەمانی کوردستان لە ڕێگەی نوسیگەی هەڵەبجەی پەرلەمانەوە، هاتنە ناو خۆپیشاندەرانی تەندروستیەوە و دوای کۆبوونەوەیەکی زیاتر لە 4 کاتژمێری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند لیژنەی تەندروستی پەرلەمان دەبێت بێتە سەر هێڵ و وەزارەتی تەندروستی سیستەمێکی دادپەروەرانە بگیرێتەبەر. عومەر گوڵپی ڕایگەیاند" دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان لە گرفتەکە ئاگادار کردوەتەوە تا بە پرۆسەکەدا پێداچوونەوە بکرێت " ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە مانگی 10ساڵی 2020 فەرمانی هەموو خۆبەخشان هەڵوەشاوەتەوە لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕنادا، و ئەوانەی بەدەمانەوە هاتن ، ئێمە لە پرۆسەکەدا ناومان داناون، ئێمەش باوڕمان بە تێبینەکان هەیە و لینکێکی سکاڵا دانراوە چاوەڕێی گۆڕانکاری لە لیستەکەدا دەکەین". بڕیاربوو ئەمڕۆ لیژنەیەک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەبکەن، بەڵام لیژنەکە سەردانەکەیان دواخست ، بە پێی زانیاریەکانی دەنگی ئەمریکا بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی باڵا لە ئیدارەی هەڵەبجە و وەزارەتی تەندروستی بکرێت و ڕۆژی سێشەمە لیژنەکە سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بکات.