هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: پێویستە لەماوەیەكی كەمدا، وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن دیاری بكرێت

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: پێویستە لەماوەیەكی كەمدا، وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن دیاری بكرێت
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: پێویستە لەماوەیەكی كەمدا، وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن دیاری بكرێت

2022-09-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 5-9-2022، لە میانەی كۆبونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی شورای گشتی یەكگرتوو لە دەڤەری سلێمانی، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند: شناسی ئیسلامی خەڵكی كوردستان و بەها باڵاكانی كۆمەڵگەی كوردەواری و دژایەتی بیرۆكەو نەریت و كەلتوری نەیار بەئەخلاق و ناسنامەی گەلەكەمان لەپێشەوەی خەمەكانی یەكگرتووە.

لەبەشێكی دیكەی وتەكانیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تیشیكی خستەسەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و ئاماژەی بەوەدا كە چارەسەرنەبونی دوو ئیدارەیی كاریگەری تەواوی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان كردوە بەتایبەت لە دەڤەری سلێمانی، جێی داخە پاش دەیان ساڵ لەناكۆكی نەتوانراوە چارەسەرێكی ڕیشەیی بۆ ناكۆكیەكان لەنێوان لایەنەكان بدۆزرێتەوە كە هاوڵاتیان نەبنە سوتەمەنی.

لەكۆتایی وتەكانیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕونی كردەوە كە ئامانجەكان بۆ ئەوە دەچن هەڵبژاردنەكانی هەرێم دوادەخرێت كە ئەوەش جێگەی نیگەارنییە، بەڵام پێویستە بەرپرسانی هەرێم لەپێناو شكۆی هەرێمدا لەڕووی نێودەوڵەتیەوە ڕێگری بكەن لەوەی ئەو دواكەوتنە كاتێكی زۆر نەخایەنێت و لەماوەیەكی كەمدا كاتی ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بكرێت.