دارا سێکانیانی: بڕیاری دادگا بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەی زیاتر لە جارێک دەنگیان داوە جێگای دەستخۆشی و پشتیوانیە
دیجیتال میدیای سپێده
دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لهپهرهی فهرمی خۆی له فهیسبوك بڵاوی كردوهتهوه و رایدهگهیهنێت، دادگای عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ( 3 )هەزارو ( 800) کەس دەرکرد کە زۆربەیان لە هەرێمی کوردستان و هەولێرن بەتاوانی ئەوەی لە ڕۆژی پرۆسەی دەنگداندا زیاتر لە جارێک دەنگیانداوە ئەمەش لە خۆیدا ساختەکاری و تاوانە باس لەوەدەکرێت لە و ژمارەیەش نزیکەی ( 2 )هەزارو ( 300) کەسیان لەشاری هەولێرن وە نزیکەی ( 30) کەسیش لە سنوری شاری دهۆکن .
وتیشی ،"ئەم هەنگاوەی دادگا جێگای دەستخۆشیە وە پێویستە هاووڵاتیان بەگشتی و دەنگدەران بەتایبەتی هۆشیاربن بۆ هیچ کەس و لایەنێک پەنا بۆ ساختەکاری نەبەن جگەلەوەی کە لە ڕووی یاساییە تاوانە بەدڵنیاییەوە لە ڕوو ئاینیەوە جۆرێکە لە فێڵ و تەزویر ئەم کارە جێگای لەسەر وەستانە بۆ ئەبێت کەسانێک بۆ بەرژەوەندی کەسێک یان لایەنێکی دیاریکراو ئامادەبێت تاوان ئەنجام بدات و خۆیان شەرمەزاری دنیاو دوارۆژکەن."
دهشلێت،" ئەم بڕیارەی دادگا جێگای دەستخۆشیە و پێویستە هەموو تاک و هێزە دیموکراسی خوازەکان پشتیوانی لە بڕیارێکی لەم جۆرە بکەن بۆ ئەوەی عەقڵیەتی دیموکراسی و پاراستنی مافی هاووڵاتیان و هەنگاونان بۆ پتەوکردنی خەباتی مەدەنی و بنیات نانی حکومەتی هاووڵاتی بەرەو کامڵ بوون بچێت."