دهزگای لوتكه: لە یەک ڕۆژد نزیکەی هەزار کۆچبەر گهشتونهته کەناراوەکانی بەریتانیا
دیجیتال میدیای سپێده
دەزگای لوتکە ڕایگهیاند، ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ لە یەک ڕۆژدا تۆماركراوه کە 960 كۆچبهر بە سەر 20 بەلەمی بچووک گهشتونهته کەناراوەکانی بەریتانیا.
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە، ژمارەی کۆچبەران لە سەرانسەری کەناڵی ئینگلیزیەوە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە دایە سەرەڕای گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بۆ سنووردارکردن کۆچی نایاسای ، سەرەڕای هەڕەشەکانی بەریتانیا و رێوشوێنە توندەکانی فەرەنسا، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە ئەمساڵ کەناڵی ئینگلیزییان بەزاندووە و گەیشتوونەتە خاکی بەریتانیا و تا ئێستا لەو ژمارەیە زیاترە کە لە ساڵی 2021 تۆمارکراوە و دەگاتە 28 هەزار و 500 کەس.
ئاماژهبهوهشكراوه، ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمارکرا بە هاتنی نزیکەی هەزار کۆچبەر لە کۆتایی هەفتەی رابردوو بۆ کەناراوەکانی بەریتانیا لە کەناراوەکانی فەرەنساوە بە 20 بەلەم، نزیکەی هەزار کۆچبەر ڕۆژی شەممە لە کەناراوەکانی باکووری فەرەنساوە بە کەناڵی ئینگلیزیدا تێپەڕیون بۆ ناو شانشینی یەکگرتوو.
باسیان لهوهشكرد، ڕۆژی شەممە 3ی ئەیلوول، 960 کەس بە سەر 20 بەلەمی بچووک ئەو پەڕینەوە مەترسیدارەیان کردووە و ڕۆژی هەینی 2ی ئەیلول، 221 کەس دوای ئەوەی بە بەلەمی ئاسای لە یەکێک لە قەرەباڵغترین گەرووەکانی جیهاندا بە کەناڵی ئینگلیزی پەڕیونەتەوە، گەیشتنە بەریتانیا.
ئهوهشیان خستهڕوو، لە فەرنسا لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 22 هەزار و 670 کۆچبەر ئەو ڕێڕەوە ئاویە زۆر مەترسیداریان بەزاندووە، کە نزیکەی دوو هێندە زیاترە لەو ژمارەیەی کە لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا تۆمارکراوە كه 12هەزار و500 كۆچبهر بوه،هەروەها نزیکەی 300 کۆچبەر لە هەمان ئەو ماوەیدا لە لایەنی فەرەنسا رزگارکران. ڕۆژی شەممە 109 کەس لە کەناراوەکانی (پاس دی کالێس )و (دانکیرک )ڕزگارکراون، بەمەش ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ڕزگارکراون لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا گەیشتە نزیکەی 300 کۆچبهر بووه.
سەرۆکی دەزگای لوتکە ئهوهشی ووت: کەناڵی ئینگلیزی بە یەکێک لە مەترسیدارترین ڕێڕەوەکانی ئاو دادەنرێت لە جیهاندا، بەو پێیەی بە زۆرترین کەشتی بارهەڵگر و کەشتییە کرۆزەکان داگیرکراوە، هەروەها ئەو ڕەوتە بەهێزانەی کە کۆنتڕۆڵی ئاوەکانی دەکەن، ئەم ژمارە زۆرەی پەڕینەوە ڕەنگدانەوەی بێتوانایی ئەو ڕێوشوێنە رێگرییانەن کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەریتانیاوە لەبارەی پرسی کۆچبەرانەوە گیراونەتەبەر.
ووتیشی، کۆی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە ئەمساڵ دەگەنە بەریتانیا بە نزیکەی شەست هەزار کۆچبەر دەبێت.
مانگی نیسانی ساڵی رابردوو، بۆریس جۆنسۆن رایگەیاند، لەندەن رێککەوتنێکی مشتومڕاوی لەگەڵ ڕواندا ئەنجامداوە بۆ ناردنی ئەو پەناخوازانەی کە بەو جۆرە بەلەمانە دەگەنە خاکی بەریتانیا، بۆ ئەم وڵاتەی رۆژهەڵاتی ئەفریقا.