هەواڵی کوردستان ئێستا

لە قه‌زاى سۆران زیاتر لە 250 شوێن دەڕوخندرێن

لە قه‌زاى سۆران زیاتر لە 250 شوێن دەڕوخندرێن
لە قه‌زاى سۆران زیاتر لە 250 شوێن دەڕوخندرێن

2020-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سبەی دەست دەكرێت بە روخاندنی زیاتر لە 250 شوێنی بەخێوكردنی مەڕوماڵات و هەر جۆرە ئاژەڵێكیش لە ناو شاری سۆران ببیندرێت دەست بەسەر دەكرێت.

عەبدولوەهاب كەریم، سەرپرشتیاری لیژنەی نەهێشتنی ئاژەڵ لە ناو سۆران رایگه‌یاند: چەند رۆژە رێنماییمان بۆ هاتووە ئەو شوێنانەی ئاژەڵی لێ بەخێو دەكرێن بڕوخێنین، خاوەنی هەموو ئەو شوێنانەشمان ئاگادار كردۆتەوە، هەروەها پێمان راگەیاندراوە كە نەهێڵین هیچ جۆرە ئاژەڵێك لە سۆران بەخێو بكرێت.

عەبدولوەهاب كەریم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئەو شوێنانەی ئاژەڵی لێ بەخێو دەكرێن 250 تا 300 شوێن دەبن و بەسەر گەڕەكەكانی سۆران دابەش بوونە، داوای هێزی پاڵپشتیمان لە قائیمقامییەتی قەزای سۆران كردووە و ئەوانیش لە سبەینێوە بۆ دابین دەكەن و دەست دەكەین بە روخاندنی ئەو شوێنانە و دەست بەسەردا گرتنی ئەو ئاژەڵانەی لە ناو سۆران دەسوڕێنەوە و پێشتریش خاوەنەكانمان ئاگادار كردوونەتەوە".

وتیشی: ئەم هەڵمەتە زیاتر لە 10 رۆژ دەخایەنێت، دواتریش بەهیچ شێوەیەك رێگە بە دووبارە دروستكردنەوەی نادرێت و ئەگەر كەسێك پابەند نەبێت رووبەڕووی سزا دەبێتەو.