یەكگرتوو و گۆڕان جەخت لەسەر دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردن دەكەن
2022-09-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 5-9-2022، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبونی د.عومەر عەبدولعەزیز و مامۆستا موستەفا عەبدوڵا كارگێڕانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن پێشوازی كرد لە وەفدێكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرۆكایەتی بەڕێز كاك عومەری سەید عەلی و وەفدێكی یاوەری كە پێكهاتبون لە بەڕێزان سەفینی مەلا قەرەو بەختیار ئەولی، لە دیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كراو جەختیش كرایەوە كە پێویستە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان چیتر و لەژێر هیچ پاساوێكدا لەوە زیاتر دوانەكەوێت و بەپەلە و لە نزیكترین كاتدا ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بكرێت. هەردولاش هاوڕابوون كە پێویستە كورد خۆی بۆ ئەگەرەكانی داهاتوو لە عێراق ئامادەبكات و ناكۆكیە سیاسیەكان وەلابنێت لەپێناو بەرژەوەندی خاك و خەڵكی كوردستان. لە كۆتایی دیدارەكەدا جەخت لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كرایەوە.