هەواڵی کوردستان ئێستا

كارگەیەك لە سلێمانی دادەخرێت

كارگەیەك لە سلێمانی دادەخرێت
كارگەیەك لە سلێمانی دادەخرێت

2022-09-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

كارگەی سلێمانی بۆدروستكردنی بۆری ئاو لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی شارەكەوە داخرا.

بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن و نەبونی مۆڵەت و سەوزای پێویست لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كارگەی سلێمانی بۆدروستكردنی بۆری ئاو لەناوچەی تانجەرۆ دادەخات.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە (2022.9.6) لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن و نەبونی مۆڵەت و سەوزایی پێویست، هەروەها نەبونی تابلۆ و هۆیەكانی پاراستنی سەلامەتی كرێكار بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی كارگەی سلێمانی بۆدروستكردنی بۆری ئاوی داخست.