لهبارهی لێخۆشبوونى باجى کۆمپانیاکان وەزارەتى دارایی و ئابووریی ڕوونکردنەویەک بڵاودهكاتهوه
دیجیتال میدیای سپێده
وەزارەتى دارایی و ئابووریی له روونكردنهوهیهكدا رایدهگهیهنێت، "دوای ئەوەى ڕۆژى چوارشەمەى ڕابردوو ڕێکەوتى ٢٠٢٢/٨/٣١، ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایی و ئابوورى لەگەڵ ژورى بازرگانى سلێمانى کۆبوەوە، دواتر دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە کە وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕیاری داوە ئەو کۆمپانیایانەی ساڵانێکی زۆرە کار ناکەن و سەردانی باجیان نەکردووە تەنها باجی یەك ساڵیان لێ وەردەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەت دەکاتهوه و رایدهگهیهنێت،" لە کۆبوونەوەی وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری هیچ بڕیارێکی لەم جۆرە نەدراوە".
ئهوهش هاتووه،" هەر بۆیە سەرجەم کۆمپانیاکان بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەرکی کۆمپانیاکانە راپۆرتی ساڵانەی خۆیان پێشکەش بکەن، جا کار بکات یاخود نا. لە کاتێکدا باج دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کەوا چالاکی هەبێت و قازانجی کردبێت".
وەزارەتى دارایی و ئابووریی جهختی لهوهیش كردهوه ،" لەکاتی وەستانی کۆمپانیا پێویستە کۆمپانیا ئەرکی یاسایی خۆی ئەنجامبدات و راپۆرتی دارایی خۆی پێشکەش بکات."