هەواڵی کوردستان ئێستا

وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌ند بڕیارێكی بۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌ركرد

وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌ند بڕیارێكی بۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌ركرد
وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌ند بڕیارێكی بۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌ركرد

2020-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەو هێزانەی ئێستا لە ئەرکدان لەگەڵ ئەو هێزانەی لەپشودان ئاڵوگۆڕیان پێناکرێت.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مرۆ بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌: له‌ پێناوی پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هەرێمی کوردستان و دوای راوێژ لەگەڵ( سەرۆکی حکومەت، وەزیری پێشمەرگە، دەزگاکانی ئاسایش، یەکەی 70 و 80ی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی فریاکەوتن و زیرەڤانی) بڕیارماندا ئەو هێزانەی ئێستا لە ئەرکدان لەگەڵ ئەو هێزانەی لەپشودان ئاڵوگۆڕیان پێناکرێت کەپێکهاتون لە( هێزەکانی ناوخۆ، دەزگاکانی ئاسایش، یەکەی 70 و 80ی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی فریاکەوتن و زیرەڤانی)".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: ئەو هێزانە لە ئەرکەکانیاندا دەمێننەوە تاوەکو لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئاگادار دەکرێنەوە.

لە بڕیارەکەی ئه‌مڕۆی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه‌: دوای تێپەڕبونی ئەو ماوەیە ئەو هێزانەی لە ئیستادا لە ئەرکدان بەشێوازی مۆڵەت بۆیان قەرەبودەکرێتەوە وبڕیارەکە لەئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە