هەواڵی کوردستان ئێستا

لە وان 13 کۆچبەر قۆڵبەست کران

لە وان 13 کۆچبەر قۆڵبەست کران
لە وان 13 کۆچبەر قۆڵبەست کران

2022-09-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


لەناو کۆگای خەڵووزی ماڵێکدا لە شاری ئیپەکیۆڵو سەربە پارێزگای وان، ١٣ کۆچبەری نایاسایی دۆزرانەوە کە بە رێگای نایاسایی هاتبوونە ناو خاکی تورکیا.

دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی، تیمە پەیوەندیدارەکان هەڵمەتێکیان بۆسەر ماڵێک لە گەڕەکی حاجی بەکر لە شاری ئیپەکیپۆڵو ئەنجام دا.

لە میانی هەڵمەتەکەدا، ١٣ کۆچبەری نایاسایی کە لەنێو کۆگای خەڵووزی ماڵەکەدا خۆیان حەشاردابوو، دۆزرانەوە و قۆڵبەست کران.

ئەو کۆچبەرانە کە هاووڵاتی ئەفغانستانین بە رێگای نایاسایی هاتوونەتە ناو خاکی تورکیا.

دواتر کۆچبەرەکان رەوانەی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەران و دەروازە سنوورییەکان کران.

سێ کەسیش بەتۆمەتی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەران دەستگیر کران.