هەواڵی کوردستان ئێستا

داواكاری گشتی راپەڕین: هەر هاووڵاتییەك ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبكاتەوە دادگایی دەكرێت

داواكاری گشتی راپەڕین: هەر هاووڵاتییەك ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبكاتەوە دادگایی دەكرێت
داواكاری گشتی راپەڕین: هەر هاووڵاتییەك ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبكاتەوە دادگایی دەكرێت

2020-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

فەرمانگەی داواكاری رایگەیاند: هەر هاووڵاتییەك ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبكاتەوە دادگایی دەكرێت و بازرگان و دوكاندارەكانیش نرخی خۆراك گران بكەن رێكاری یاسایان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

له‌ نوسراوەكەی داواكاری گشتی راپەڕیندا هاتووه‌: لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەعیراق و بەتایبەت لەهەرێمی كوردستان، شەو رۆژ هێزە ئەمنییەكان و پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لەئەركدا بوون بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی ئێوە، بۆیە پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بكرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: پێویستە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن سەبارەت بە روبەڕووبنەوەی ڤایرۆسەكەو بەپێچەوانەوە هەر هاووڵاتیەك ببێتە هۆكاری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

داواكاری گشتی راپەڕین ده‌شڵێت: داواكارین لەبازرگان و دوكاندارەكان كە خۆراك و كاڵاو شمەك گران نەكەن و بەپێچەوانەوە رێكاری یاسای دەگرینەبەر بەرامبەر كەسی سەرپێچیكار.